نێچیرڤان بارزانی: بەهۆی هەناردەنەکردنی نەوتەوە لە دۆخێکی سەختی داراییداین



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە، هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دارایی سەختدایە و کاریگەیی دژواریشی لەسەر گوزەرانی هاووڵاتییان دروست کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی وتارێکیدا کە لە کۆنگرەی یەکێتی لە سلێمانی پێشکەشیکرد، باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کێشە داراییەکان کرد.

نێچیرڤان بارزانی، دەربارەی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند، ئه‌وه‌ زۆر باش و پێويسته‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى فيدراڵى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ گفتوگۆى به‌رده‌وامدان. راسته‌ هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچوون له‌ گفتوگۆكاندا هه‌يه‌، به‌ڵام هێشتا له‌به‌ر كێشه‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ياساى بودجه‌ و ناردنى شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌نارده‌نه‌كرنه‌وه‌ى نه‌وت، ئێستا هه‌رێمى كوردستان له‌ دۆخێكى سه‌ختى داراييدايه‌. دۆخه‌كه‌ كاريگه‌رييه‌كى دژوارى به‌سه‌ر ته‌واوى ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان‌ جێهێشتووه‌.

وتیشی: “جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌يه‌وێت هه‌موو كێشه‌ و ناكۆكييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. ئێمه‌ چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه‌ حكومه‌تى عێراقى فيدراڵى به‌پێى رێككه‌وتنه‌ سياسييه‌كان و ياسا و ده‌ستوور و سيسته‌مى فيدراڵى، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكات. نابێ بودجه‌ و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌ بارمته‌ى ناكۆكيى سياسی”.

سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند، ده‌بێ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى پێكهێنه‌رى حكومه‌تى فيدراڵى، يارمه‌تيده‌ر و پشتيوانى سه‌رۆك وه‌زيران  محه‌مه‌د شياع سودانى بن بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌ سياسييه‌كان. ده‌بێ هه‌موو كه‌س و لايه‌ن و هێزه‌كان له‌ عێراق بزانن كه‌ دروستكردنى كێشه‌ى دارايى بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيچ خزمه‌تێك به‌ عێراق ناكات.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ر ناوچه‌يه‌كى عێراق، ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنه‌ بۆ هه‌موو عێراقه‌. ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌م گيانه‌ و به‌م تێگه‌يشتنه‌ له‌ ته‌واوى عێراق ده‌ڕوانين، هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ كه‌ڵكى گه‌لانى عێراق و ته‌واوى پێكهاته‌كانى دێت. عێراق به‌بێ جياوازى، كۆكه‌ره‌وه‌ و وڵاتى هه‌موومان بێت به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌. بێبه‌شكردنى هه‌ر پێكهاته‌يه‌كى عێراق، پابه‌ندى و وابه‌سته‌يى به‌ وڵات‌ لاواز ده‌كات.

وتیشی: “ده‌بێ هه‌موومان له‌ عێراق، ڕابردوو بكه‌ينه‌ وانه‌ و په‌ند و سوودى لێ وه‌ربگرين. شكستى هه‌رێم و یان هه‌ر ناوچه‌ و پێكهاته‌يه‌كى عێراق، هه‌رگيز سه‌ركه‌وتنى هيچ به‌ش و پێكهاته‌يه‌كى تر‌ى عێراق نه‌بووه‌ و نابێت. پێكهاته‌كان و سه‌رمايه‌ى مرۆيى و سروشتيى عێراق، هێزێكى گه‌وره‌ن بۆ عێراق. ئێمه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌توانين عێراق بكه‌ينه‌ وڵاتێكى به‌هێزى ناوچه‌كه‌ و جيهان. ئه‌گه‌ر تێگه‌يشتن و ئيراده‌ى راسته‌قينه‌ى سياسى بۆ ئه‌مه‌ هه‌بێت، به‌ دڵنيايييه‌وه‌ عێراق ده‌بێته‌ ئه‌و عێراقه”‌.

نێچیرڤان بارزانی جەختیکردەوە “وه‌ك چۆن يه‌كگرتوويى و يه‌كڕيزى له‌ هه‌رێمى كوردستان، بنه‌ماى سه‌ركه‌وتنمانه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ هاوبه‌شيى پێكاته جياوازه‌كانى عێراق له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و ئايينێك بن، له‌ ده‌سه‌ڵاتى سياسى و كارگێڕيى وڵاتدا، عێراق ده‌خاته‌ شوێن و پێگه‌ى راسته‌قينه‌ى خۆى. ده‌بێته‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن بۆ خۆى و بۆ ناوچه‌كه‌ش”‌.

وتیشی: “هه‌رێمێكى كوردستانى به‌هێز ده‌توانێت رۆڵ و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى باشترى له‌ به‌غدا و له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق هه‌بێت. ده‌توانێت باشتر به‌رگرى له‌ ده‌ستكه‌وته‌كان و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى بكات. ده‌توانێت جێگه‌يه‌كى باشتر و به‌هێزتر له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ جيهاندا بگرێت. بۆيه‌ به‌ پله‌ى يه‌كه‌م ئه‌ركى پارتى و يه‌كێتييه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا، كار بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن”.

باڵیۆزی ئەمریکا لەسەر ڕووداوەکەی حەمدانییە هاتە دەنگ
پێت باڵیۆزی ئەمریکا لەسەر ڕووداوەکەی حەمدانییە هاتە دەنگ
 تەندروستی سلێمانی چارەسەری بریندارەکانی حەمدانیە دەکات
دوات  تەندروستی سلێمانی چارەسەری بریندارەکانی حەمدانیە دەکات
پەیوەنیدر