بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دۆخێکی ناوخۆیی هەستیاردا دەستپێبکات.
کۆنگرەکە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی و بە بەشداری 600 ئەندام بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كهمبکرێنەوەو پێشنیازی دروستكردنی سێ ئه‌نجوومه‌نیش دەکرێت کە پێکدێن له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی.
چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی سەرکردایەتی له 51 ئەندام پێک‌بێت کە یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییش لە 100 ئەندام پێکدێت و سەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکات.
بڕیاریشە له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار بكرێته‌وه و سیستمی سەرۆکایەتیش جێگیر بکرێت.
کۆنگرەکە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە حزبەکە ڕووبەڕووی ناکۆکیی ناوخۆیی بووەتەوە و جگە لە دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشوو لە حزبەکە، ژمارەیەكیش لە سەرکردە دێرینەکانی یەکێتی بڕیاری بایکۆتکردنی کۆنگرەکەیان داوە کە دیارترینیشیان مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیە.
دوێنێش سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند بەشداری لە کۆنگرەکەدا ناکات، پێش ئەویش ژمارەیەك ئەندامی سەرکردایەتی کە بە نزیك لە لاهور شێخ جەنگی دادەنرێن، بڕیاری هاوشێوەی دا.
کۆنگرەی ئەمجارەی یەکێتی پێش هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکرێت ئەنجامەکەشی بە ئەرێنی بێت یاخود نەرێنی، کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر پێگە و ژمارەی دەنگدەرانی حزبەکە دروست بکات.