دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز بەردەوامە و ئەمڕۆش چوار وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی هەردوو وەزارەتی دارایی و ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.
هەرچەندە ئەمڕۆ بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە (دروودی خوای لەسەر بێت) پشووی فەرمییە، بەڵام ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ئەو بانکانەی کە ئەرکی دابەشکرنی مووچەیان لە ئەستۆیە ڕاسپارد کە بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە دەوام بکەن.