ی پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ):
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لەسەر بێت پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه.
مەسعود بارزانی لەبەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت:” به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.”
دەشڵێت:” له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت”.