ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت سەرجەم بانکە حکومییەکان بەنرخی رەسمی دۆلار بەقەرز بدەنە ھاووڵاتییان.
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتى محەمەد شیاع سودانى کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد و بەپێى بڕیارەکان، پێویستە سەرجەم گرێبەستەکانى ناوخۆ بە دینار ئەنجام بدرێن و ئەوانەى بە دۆلار قەرزدارى بانکە حکومییەکانن دەتوانن بە دینار بیدەنەوە کە بۆ هەر دۆلارێک یەک هەزار و ٣٢٠ دیناریان لەسەر هەژمار دەکرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا، هه‌موو ئه‌و گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به دۆلاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ عێراق كراون، ده‌كه‌ونه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پلاندانان، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌بن كه هه‌ژماریان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراونه‌ته‌وه و خشته‌یه‌ك له‌سه‌ریان ئاماده ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان زۆرترین بڕی دۆلاری مانگانه‌ی پێویست دیاری بكات، كه ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی دابینی بكات و بۆ هه‌ر دۆلارێكیش به به‌های ١٣٢٠ دینار دیاری ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی پێویست بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه.
ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارێک بانکە حکومییەکانی پابەندکرد، کە بە نرخی رەسمی دۆلار قەرز بدەنە ھاوڵاتییان و ھەر بە ھەمان نرخیش قەرزی دۆلار لە ھاوڵاتییان وەربگرنەوە .