نەوت لە شارۆچكەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت



قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و دانیشتووی چەمچەماڵن، سبەینێ‌ نەوت وەردەگرن.

یەكەی سووتەمەنی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمی خۆراكیان پارێزگای كەركوكە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش-ن و بە پسووڵەی ژمارە (٤) نەوتیان وەرنەگرتووە، نەوتیان بەسەردا دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سبەی یەك شەممە ١١/ ١٢/ ٢٠٢٢ لەناحیەی شۆڕش لە گەڕەكی قادركەرەمیەكان نەوت دابەش دەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر هاووڵاتیەك لەگەڵ پسووڵەی نەوت كۆپی هەوییەكەی پێبیت.

بانكی ناوەندی بڕی فرۆشتنی دۆلاری هەفتەی ڕابردوو بڵاودەكاتەووە
پێت بانكی ناوەندی بڕی فرۆشتنی دۆلاری هەفتەی ڕابردوو بڵاودەكاتەووە
ئۆکراین.. لەمەودوا قووڵایی خاکی ڕووسیا دەکاتە ئامانج
دوات ئۆکراین.. لەمەودوا قووڵایی خاکی ڕووسیا دەکاتە ئامانج
پەیوەنیدر