ئەمڕۆ سیشەممە، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: ”یه‌كێك له‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه باوانه‌ی ده‌رباره‌ی ڤیزا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه پێدانی پاره به بریكار (بۆ نموونه بریكاری نووسینگه گه‌شتیارییه‌كان) ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی ڤیزای ئه‌مریكا. به دڵنیایی ته‌واوه‌وه نه‌خێر!”
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: ”پاره‌ی ڤیزای گه‌شتیاریی ئه‌مریكا ١٨٥ دۆلاره له هه‌موو شوێنێك له دونیادا هه‌مان بڕه و پاره‌كه‌ش ناگه‌ڕێندرێته‌وه. ئه‌م پاره‌یه بۆ پڕۆسێسكردنی داواكاری پێشكه‌ش كراوه بۆ ڤیزا و له هه‌ردوو باری وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی ڤیزادا له داواكار وه‌رده‌گیرێت.”
ڕوونیش کراوەتەوە: ”له ڕاستیدا پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ڤیزا هێنده ئاسانه كه پێویست ناكات كه‌سی بۆ بگریت به‌كرێ بۆت پڕ بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ڤیزای گه‌شتیاری له ڕێی چاوپێكه‌وتنه‌وه ده‌بێت، بۆیه ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی كه شیاوی وه‌رگرتنی ڤیزاكه‌یت، ئه‌میش له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌بێت.”
کونسوڵخانەی ئامۆژگاریی داواکارانی ڤیزا دەکات و دەڵێت: ”هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن پێویسته بێ كه‌موكووڕی پێشانی بده‌ن كه به‌هۆی خێزان، هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و داراییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه به شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان و له ڕێی ئه‌مه‌وه ئه‌وه پێشانی كارمه‌ندی ڤیزاكه بده‌ن كه مانه‌وه‌كه‌یان له ئه‌مریكا كاتی ده‌بێت.”