وەزیرێكی هەرێم دوای دەنگۆی “ژەهرخوارد كردنی” پەیامێكی بڵاوكردەوە



وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی “ژەهرخوارد كردنی” پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ته‌ندروستی گه‌ڕا‌وەتەوە‌ هه‌رێمی كوردستان.

د.ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵای هەرێم له‌په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەیاندووە، “دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی تێكچونی دۆخی ته‌ندروستیمه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك لێتان دابرام، ئه‌مڕۆ سوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگار دوای ته‌واوبونی پشكنینه‌كان و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌ لاتان”.

دەشڵێت: “له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌یان و سه‌دان نامه‌ و ته‌لەفۆن بۆ خۆم و كه‌سوكارم هاتوون له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و هاوڕێیان و دۆستان، له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات”.

د. ئارام ئاماژەی بەوەشكردووە، “زۆر زۆر مه‌منونی گه‌وره‌یی و لوتف و موحیبه‌تی ئێوه‌م، قه‌رزارباری په‌رۆشی و دڵسۆزیتانم، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌م برا بچوكه‌ی خۆتان كردتان پاداشته‌كه‌ی مه‌گه‌ر هه‌ر به‌ خودای گه‌وره‌ بدرێته‌وه‌، هه‌واڵپرسین و په‌رۆشیتان وزه‌ و وره‌یه‌كی زوری پیبه‌خشیم بۆ زاڵبونم به‌سه‌ر نه‌خوشییه‌كه‌دا و هاوكاتیش قه‌رزێكی گه‌وره‌ی خستۆته‌ ئه‌ستۆم، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌میشه‌ و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ خزمه‌تكاری ئێوه‌ و میلله‌ته‌ به‌ئه‌مه‌ك و به‌ وه‌فا و جوامێره‌كه‌م بم”.

له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌هۆی تێكچونی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه‌، د.ئارام محه‌مه‌د قادر چووه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دەنگۆی “ژەهرخوارد كردنی” بڵاوبووەوە، هەربۆیە حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی، به‌شێوه‌ی وه‌كاله‌ت ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای گرته‌ئه‌ستۆ.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
بلیاردو سنۆکەری گەنجانی کارێزەووشک داخرا
دوات بلیاردو سنۆکەری گەنجانی کارێزەووشک داخرا
پەیوەنیدر