لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆلێژێکی تایبەت بە وزەی نوێبووەوە لە کۆلێژی تەکنەلۆژیا دەکرێتەوە، بۆ ئەم ساڵی خویندن بڕیارە خوێندکار وەربگرێت.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی- THMی ئەڵمانی تاقیگەیەکی تایبەت بە وزەی نوێبووەوە لە هەولێر دادەمەزرێنن، بە ئامانجی هەنگاونان بۆ دامەزراندنی بەشێکی تایبەت بە وزەی نوێبوونەوە لە کۆلێژی تەکنۆلۆجی زانکۆکە و بڕیارە بۆ ئەم ساڵی نوێی خوێندن خوێندکار بۆ ئەو بەشە وەربگیرێت.
ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠٢٢ دەست بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کرا و بڕیارە تاکۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ئامێرەکانی تایبەت بەم تاقیگەیە کارەکانی کۆتایی پێبهێندرێت.