بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یانزە کیلۆ و ٦٥٠ گرام لە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستال لە شاری هەولێر دەستی بەسەرداگیراوە، لە ٢٥ی ئەیلوول دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش – سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، توانرا ٥ پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ دەستگیربکرێن لەگەڵ بڕێکی تر لەهەمان جۆری ماددەی هۆشبەر.
ئێستا تۆمەتباران پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.