پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پرۆژەیەکی ستراتیژی نوێی کارەبا بە بڕی نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دینار بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ جێبەجێدەکرێت و کارەکانی پرۆژەکە لە ماوەی ١٢٠ ڕۆژدا تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆژەیەکی ستراتیژی نوێ لەلایەن ”کۆمپانیای هەسونە” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ بە ئامانجی کەمکردنەوەی فشار لەسەر کارکردنی فیدەرەکانی دابەشکردنی کارەبای ناو چەمچەماڵ جێبەجێدەکریت.

ئەوەشی خستەڕوو، تێچووی پرۆژەکە ٨٪ی لەسەر بودجەی داهاتی کارەبای چەمچەماڵ بەبڕی نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت.

پرۆژەکە لەپێناو کەمکردنەوەی فشار لەسەر کارکردنی فیدەرەکانی کارەبا پێنج فیدەر لە وێستگەی نوێ دروست دەکرێت و کارەکانی پرۆژەکە لە ماوەی ١٢٠ ڕۆژدا تەواو دەبێت.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، هەڵکشانی نرخی نەوتی ڕاگرت
پێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، هەڵکشانی نرخی نەوتی ڕاگرت
لیرەی تورکی داڕمانێکی مێژووی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد
دوات لیرەی تورکی داڕمانێکی مێژووی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد
پەیوەنیدر