حکومەتی هەرێم ژمارەی پۆندەکانی ڕاگەیاند



بۆ زیادکردنی ئاوی سه‌رزه‌وی و بەکارهێنانی هەمەلایەنە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی تایبه‌تی به‌ دروستكردنی پۆند داوە، ئەمەش بۆ باشتر سوودوه‌رگرتن له‌ ئاوی سه‌رزه‌وی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی؛ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا ١١٠ پۆند لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ته‌واو كراون‌ و بۆ كاری كشتوكاڵی و سامانی ماسی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، لە هەمان کاتدا كاركردن لە ٤٠ پۆندی دیکە بەردەوامە و پلانیش بۆ دروستکردنی ٧١ پۆندی نوێ هەیە‌.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان لەو بوارەدا ڕەچاوی پێویستی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا لە پارێزگای هه‌ولێر ٣٦ پۆند كاره‌كانیان ته‌واو كراوه‌‌ و لە پارێزگای دهۆك به‌ هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی، كه‌ بۆ درووستكردنی پۆند گونجاوتره،‌ ٥٧ پۆند تەواو کراون. له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، ١٧ پۆند تەوابوون. هاوکات لە هەموو ناوچەکان کارکردن لە ٤٠ پۆند بەردەوامە و پلانیش هەیە ٧١ پۆندی دیکە لە شوێنی گونجاو دروست بکرێن.پۆندسازی و دروستکردنی چاڵاو، بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، سامانی ئاژه‌ڵ و ماسی و باخداری، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها دەبێتە پارێزەرێکی گرنگی ئاوى ژێرزەوی و ئەو سامانە بۆ ئایندە دەپارێزێت. لەو سۆنگەوەیە کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی بە دروستکردنی پۆندەکان لە هەموو ناوچەکان دەدات.

لیرەی تورکی داڕمانێکی مێژووی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد
پێت لیرەی تورکی داڕمانێکی مێژووی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد
چۆن گووگڵ جیهانی گۆڕی؟
دوات چۆن گووگڵ جیهانی گۆڕی؟
پەیوەنیدر