خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە یەکەمەکانی زانکۆ و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان بڵاودەکاتەوە، پرۆسەى وردبینى کردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى دەستیپێکردووە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم لەگەڵ حکومەتى عێراقى هەوڵەکانی بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى کارو کردارەکان بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێم چڕکردووەتەوە، کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن، بڕیارە لەماوەى هەفتەیەکدا وردبینى کردن کۆتاى پێبهێنرێت.
لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بروانامە باڵاکان دەکات کە یاساکانى ژمارە ٥٩ و ٦٧ دەیانگریتەوە بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى عێراق، پێویستە سەردانى ئەم بەستەرە (confirm.iraqi-fpsc.gov.iq) بکەن، بەمەبەستى وردبینى کردن وهەڵەچنینى داتاکانیان
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەر دەرچوویەک لە داتاکان کێشەى هەبێت و نەتوانێت چارەسەرى بکات دەتوانێت لە ڕێگەى ئێمەیڵى وەزارەت ([email protected]) وێنەیەک لە داتاکەى خۆى بنێرێت و هەڵەکان دەستنیشان بکات بەمەبەستى راستکردنەوەى.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچووان دەکاتەوە، هەر دەرچوویەک پاش ئەوەى سەرجەم داتاکانى راست و دروست بوو، پێویستە داتاکان لە فۆڕمى ئەلیکترۆنى داتا بکات و پەسەندى بکات و بینێرێت، بۆ ئەوەى بێ بەش نەبێت لە دامەزراندن.
بەستەرەکە تاکو ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ى شەو کاراییە بۆ دەرچووان.