“پارەی دوو مووچە هەیە و دابەش ناكرێت”



وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم پارەی دابەشکردنی دوو مووچەی لەبەردەستدایە، بەڵام بە دوو هەفتە مووچەی مانگێک دابەشدەکات.

هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری داهاتی ناوخۆی لەبەردەستدایە و بەغدادیش پارەی ناردووە، بەڵام تا ئێستا یەک دیناری دابەشنەکردووە بەسەر مووچەخۆراندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پارەی دوو مانگ زیاتر مووچەی لەبەردەستدایە، بەڵام ئەوەتا بە دوو هەفتە ئینجا مووچەی مانگێک دابەش دەکات”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بۆ ئەم مانگە حكومەتی عێراق 700 ملیار بۆ هەرێم دەنێرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران و تا ئەمڕۆ 500 ملیار دیناری گەیشتووە ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆی سێ‌ مانگی ڕابردوو، كە حكومەتی هەرێم دەڵێت: “داهاتی ناوخۆی مانگانە 320 ملیار دینارە”، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی (7 و 8 و 9)یان وەرنەگرتووە.

لای خۆشیەوە، بەرسرسانی هەرێم لە لێدوانەكانیاندا دەڵێن: بەشێكی داهاتی ناوخۆ بۆ خەرجی حكومەت و دامەزراوەكان بەكاردەهێنرێت.

مەلا بەختیار: بەشداری كۆنگرەی یەكێتی ناكەم
پێت مەلا بەختیار: بەشداری كۆنگرەی یەكێتی ناكەم
بەوێنە؛ بلۆگەرێكی عێراقی لە بەغدا كوژرا
دوات بەوێنە؛ بلۆگەرێكی عێراقی لە بەغدا كوژرا
پەیوەنیدر