بەوێنە؛ بلۆگەرێكی عێراقی لە بەغدا كوژرا



بلۆگەر “نوور بی ئێم”ی بەناوبانگی عێراقی بە سێ گولـلە لە بەغدا كوژرا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، چەکدارێک بە ماتۆڕسکیلەوە، بلۆگەری “نوور بی ئێم”ی بە سێ گولـلە لە بەغدای پایتەخت کوشت.

سەرچاوەیەكی پۆلیس بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاندووە، “(نوور بی ئێم) سێ فیشەكی لە ناوچەی مل و سکی بەرکەوتووە، لە ناوچەی ئەلداودی لە مەنسور لە بەغدای پایتەخت و تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزێکی ئەمنی شوێنی ڕووداوەکەی گەمارۆداوە و لێکۆڵینەوەی بۆ گەڕان بەدوای تاوانبارەکەدا بەردەوامە، کە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

“پارەی دوو مووچە هەیە و دابەش ناكرێت”
پێت “پارەی دوو مووچە هەیە و دابەش ناكرێت”
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا
دوات ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا
پەیوەنیدر