ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا



لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی “هەڵوەشاوە بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی” دەستگیرکرا.

کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ۲٥ی ئەیلول لەكاتی چوونی بۆ بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی دارایی بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا کەریم عەلی بە بڕیاری دادگا ڕاگیراوە تا لێکۆڵینەوەی تەواوەتی لە دۆسیەکەی دەکات.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، بە پێی ماددەی ۲ ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن سکاڵای لەسەر کەریم عەلی تۆمار کردووە. بەهۆی ئەوەی لە بەرنامەیەکدا باسی لە قاچاخی لە دەروازەی پەروێزخان کردووە.

پێشتریش كەریم عەلی لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك)، ئەو ماددە یاساییەی منی پێ‌ تۆمەتبار كراوم پەیوەندی بە پۆلیسەوە هەیە نەك ئاسایش و پێویستە دۆسیەكە ڕادەستی پۆلیس بكرێت و هەر كاتێك پێویست بكات من ئامادەم بچمە بەردەم دادگا.

بەوێنە؛ بلۆگەرێكی عێراقی لە بەغدا كوژرا
پێت بەوێنە؛ بلۆگەرێكی عێراقی لە بەغدا كوژرا
یەكێتی زانایان بۆ پرسەكان بڕیارێكی دەركرد
دوات یەكێتی زانایان بۆ پرسەكان بڕیارێكی دەركرد
پەیوەنیدر