زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا



سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.

سەرۆکایەتی زانکۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی پلەپێدان و هەڵسەنگاندنی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە پشت بەست بە بنەماکانی توێژینەوە، داهێنان لەگەڵ کاریگەری کۆمەڵایەتی دەبەستێت، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێم و پلەی سێیەمی سەر ئاستی زانکۆ تەکنیکی و تەکنەلۆجیەکانی عێراقی بەدەستهێناوە.

ئەوەخراوەتەڕوو، هەر بەپێی هەمان پلەپێدان و هەڵسەنگاندن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە بواری زانستی کۆمپیوتەر پلەی دووەمی هەرێم و پێنجەمی عێراقی بەدەستهێناوە، بەڵێنیش دەدەن ساڵانی داهاتوو سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بکەنە دیاری شاری سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق.

لە کاتێکدا، بەپێی پلەپێدان و هەڵسەنگاندنی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٣، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی بەدەستهێنابوو.

هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ٪٥٠ دابەزیوە
پێت هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ٪٥٠ دابەزیوە
پردی توەقوت کە هەڵەبجە و گەرمیان پێکەوە دەبەستێت بنیاد دەنرێت
دوات پردی توەقوت کە هەڵەبجە و گەرمیان پێکەوە دەبەستێت بنیاد دەنرێت
پەیوەنیدر