نرخی نەوت گەورەترین زیانی هەفتانەی بەركەوت و هەردوو خامی پێوانەیی نزمترین ئاستییان تۆماركرد لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو، هۆكاریی ئەمەش بۆ مەترسییەكانی پەیوەست بە خاوبوونەوەی ئابوری و نیگەرانییەكانی تایبەت بە لاوازیی داوكارییەكان لە چین و ئەوروپا و ویلایەتە یەككگرتووەكان دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بە بڕی 44 سەنت دابەزی و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 71.02 دۆلار و نزمترین ئاستی لە ساڵی 2022دا تۆماركرد، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت ڕوویان لە پاشەكشەكردن كرد و بە بڕی 5 سەنت دابەزین و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوت 76 دۆلاری تۆماركرد.
ئەو دوو جۆرە نەوتە بەڕێژەی 10% ڕوویان لە دابەزین كرد، ئەمەش بە گەورەترین دابەزینی هەفتانە بۆ نەوتی خاوی ئەمریكایی لە سەرەتای ئاب و بۆ نەوتی برێنت لە نیسانی ڕابردووەوە، دادەنرێت.
شارەزایانی ئابووری لە چین دەڵێن، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا، ڕەنگە گەشەی ئابوری لەماوەی چەند مانگی داهاتوو لاواز بكات، لەكاتێكدا هەندێك لە پێوەندەكانی پەیوەست بە پەتاكە هەڵگیراون.