سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی دوو منداڵەکەی بەغدا دەرچوو



حەوت مانگ پێش ئێستا سێ کەس بەتۆمەتی ڕفاندن و کوشتنی دوو منداڵ لە بەغدا دەستگیرکران، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان و دادگایی کردنیان ئەمڕۆ دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دوو لەو کەسانە دەرکرد و کەسی سێیەمێش بە زیندانی هەتا هەتایی سزادرا.

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ەلەبرواری ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا دەرچووە ڕایگەیاندوە، دادگاى تاوانەکانى کەرخ لە بەغدا، سزاى ئەو سێ کەسەى داوە کە تۆمەتبار بوون بە ڕفاندن و کوشتنى دوو منداڵ بەناوەکانی ئایە و فاتیمە، ئەو دوو کچەی لە ١٥ی شوباتى ٢٠٢٣ لە بەغدا ڕفێندران و ڕفێنەرەکانیان لەبەرامبەر ئازادکرادنیاندا بەرلەوەى بیانکوژن داواى پارەیان لە کەسوکاریان کرد.

بەپێى بڕیارەکەى دادگا، دوو لە تۆمەتبارەکان سزاى لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و تۆمەتبارى سێیەمیش بەتۆمەتى شاردنەوەى تاوانەکە بە بەندکردنى تاهەتایی، سزادراوە.

ئایە حەسەن شەش ساڵان و فاتیمە عەباسی حەوت ساڵان کە ئامۆزان، لەدواى ١٢ کاتژمێر لە ڕفاندنیان، تەرمەکانیان لە نزیک شارۆچکەى سەدر لە بەغدا دۆزرانەوە. لە راگەیێندراوەکەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریدا هاتووە، دوو تۆمەتبارەکە دەست و قاچى ئەو دوو کچەیان بەستووە و خستوویاننەتە کیسێکەوە کە بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

تۆمەتبارانى ڕووداوەکە هەمان ڕۆژى دۆزینەوەى تەرمى دوو منداڵە کچەکە دەستگیرکران و بەگوێرەى یاساى بنبڕکردنى تیرۆر سزادراون.

وەزیری پەروەردە: تێدەگەم دۆخی مامۆستایان سەختە، بەڵام بایکۆتیش چارەسەر نییە
پێت وەزیری پەروەردە: تێدەگەم دۆخی مامۆستایان سەختە، بەڵام بایکۆتیش چارەسەر نییە
دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن ده‌ستگیركران
دوات دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن ده‌ستگیركران
پەیوەندیدار