” ئەگەر لە ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دڵنیا نەبووینایە مووچە دابەشنەدەکرا”



بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكانی هەرێمی کوردستان دەڵێت:” ئەگەر لە ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە لایەن بەغداوە دڵنیا نەبووینایە مووچە دابەشنەدەکرا.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم رایگەیاند، ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەی بەغداد بە سێ قۆناغ دەگاتە هەرێم و ئەگەر لە ناردنی ئەو پارەیە دڵنیا نەبووینایە دەست بە دابەشكردنی مووچە نەدەكرا.

راشیگەیاند، ٢٥٠ملیار دینار رەوانەكراوە و چاوەڕواندەكرێت ئەو ٤٥٠ ملیار دینارەی دیكە بە دوو قۆناغی دیكە رەوانەبكرێت و بە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچە پڕدەكرێتەوە و لە هەمانكاتدا نابێت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێكەڵ بە پرسی سیاسی بكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم دەشڵێت:”بە دڵنیاییەوە ئەو دوو ٧٠٠ ملیار دینارەی دیكەش بۆ مانگەكانی دواتر رەوانەدەكرێت”.

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممور دەستپێدەکات
پێت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممور دەستپێدەکات
لە رووداوێکی هاتووچۆدا خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا
دوات لە رووداوێکی هاتووچۆدا خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر