نەخۆشخانەی هیوا ئامارەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات ئەمرۆ ٣٢ نەخۆشی نوێ تۆمارکراوە،
نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەکۆی گشتی ئەمڕۆ 32 نەخۆشی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە و 133
نەخۆشیش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە،
ئەم ئامارەی ەخۆشخانەی هیوا مەترسیدارە و بەپێی بڵاوکردنەوەکەی ئەو نەخۆشخانەیە، لەهەر خولەکێکدا زیاتر کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت،
ئامارەکانیش بەم شێوەیەن:
نەخۆشخانەی هیوا هەمیشە بەردەوام بووە بۆ خزمەتكردنی تووشبوانی شێرپەنجە.وە هەروەها لەهەموو بەربەست و قەیرانەكاندا هیوایەك بووە بۆ تووشبوانی شێرپەنجە
ئامارەکانی ئەمرۆی نەخۆشخانەی هیوا بەرواری (۲٤/۹/۲٠۲۳)
(۳۲) نەخۆشی نوێ تۆمار كراوە لەگەورەساڵان و منداڵاندا
(۹٠۳) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە
(٣٧٣٢)پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە بۆ نەخۆش
(١٣٣) نەخۆش چارەسەری كیمیایان وەرگرتوە
(۱٥٠) نەخۆش پشكنینی سۆنەر و ئیكۆ و تیشکیان بۆ كراوە
(٨٧) نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داغڵ بووە
(٥۳٠) نەخۆش سەردانی بەشی دەرمانخانەیان كردووە و دەرمانی پێویستیان وەرگرتوە
(٦۷) نەخۆش لەقاوشە جۆراو جۆرەكانی نەخۆشخانە داغل كراون
(۹) نەخۆش پشكنینی مۆخیان بۆ ئەنجام دراوە
(٥٤)نەخۆش لەبەشی چارەسەری سروشتی چارەسەریان بۆ ئەنجام دراوە
(٨)نەخۆش لەلایەن بەشی دەرونیەوە بینراون