بانكی ناوەندی بڕیاری نوێی بۆ نرخی دۆلار دەركرد



بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەکان دەبن بە دینار و رێگە بە مامەڵەکردن بە دۆلار نادرێت.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی رایگەیاند، بانکی ناوەندی هەوڵ دەدات چەند کەناڵێکی پەیوەندیی راستەوخۆ لەنێوان بانکە عێراقییەکان و هاوتا بیانییەکانیان بکاتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی،

عەلی عەلاقئاماژەی بەوەشدا، ڕێژەی جێبەجێکردنی گواستنەوەی پشتڕاستکراو (حوالات المحققة) گەیشتووەتە زیاتر لە 95%، و ئەمەش متمانەی زیاتر دەدات بەو پرۆسەیە،

بانکی ناوەندی ئەوەشی خستە روو،ئەو هەنگاوانەی بانکی ناوەندی گرتونیەتە بەر هۆکارێکی سەرەکین بۆ نەهێشتنی بازرگانی قاچاخ بە دۆلار و سپی کردنەوەی پارە، هاوکات لە هگەوڵەکان بەردەوام دەبین و ڕێکارە نوێیەکان هۆکارێک دەبن بۆ هاوتاکردنی نرخی دۆلار لەگەڵ بانی ناوەندی،

دوای ڕێککەوتنێکی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدراڵی ئەمەریکا، چەند بڕیارێک لە بانکی ناوەندی عیراقەوە دەرکران، هاوکات هاوشێوەی وڵاتانی جیهان، بانکە ناوەندییەکان ئەرکی جێبەجێکردن و ڕۆڵی سەرەکی ئەوانیش لەسەر چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنی بەهای دراوەکانیان چڕ دەبێتەوە.

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
محەمەدی حاجی مەحمود: ئێستا كاتی بەكارهێنانی كارتی ڕیفراندۆمە
دوات محەمەدی حاجی مەحمود: ئێستا كاتی بەكارهێنانی كارتی ڕیفراندۆمە
پەیوەنیدر