بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری کاشی فرۆشت



دوای ئەوەی بەهای دینار بەرزبووەوە، بەهۆی فرۆشی کەمتر لە 7 ملیۆن دۆلار بەشێوەی نەخت لەلایەن بانکی ناوەندییەوە جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی یەکشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2023، دوای پشووەکانی هەفتە، بانکی ناوەندیی عێراق 194 ملیۆن و 933 هەزار و 215 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە تەنیا 6 ملیۆن و 950 هەزار دۆلاری بە نەخت بوو و ئەوی دیکەی بە حەواڵە بوو.

ئەمڕۆ بەهای دینار کەمێک بەرزبوویەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرا. بانکی ناوەندیی عێراق کەمتر لە 7 ملیۆن دۆلاری بە نەخت فرۆشت، کە ئەمساڵ بۆ “یەکەم جارە” بڕێکی وا هێندە کەم بفرۆشێت و پێشتر لە 20 ملیۆن کەمتری بە نەخت نەفرۆشتووە.

بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.

عێراق دامەزراندنی کردەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە
پێت عێراق دامەزراندنی کردەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە
مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی لەسەر لیستی مووچە ڕاگەیاند
دوات مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی لەسەر لیستی مووچە ڕاگەیاند
پەیوەنیدر