بەشێکی ئەو پارەیە گەیشتە هەرێمی کوردستان کە حکومەتی عێراق لە ڕێ بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەینەوە بۆ مووچەخۆرانی ڕەوانە دەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
پارەکە بەشێكە لەو ٧٠٠ ملیار دینارەی بڕیارە مانگانە بدرێت بە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداوە، تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.