پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێڕاق هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێت: ئەبێت ڕۆژێک لە بەر دەم دادگای گەلدا باجی ئەو هەموو نەهامەتیە بدەن کە بەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستانتان هێناوە.
دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، شەش مانگە نەوت بە بۆڕی نافرۆشرێت ئەڵێن زیانی شەش ملیار دۆلارمانکردوە وەک عێراق و هەرێم، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ وە ئابووری سەربەخۆ هەیە و بەردەوام نەوت فرۆشراوە، بەڵام ئەڵێن کوردستان ٢٨ ملیار قەرزارە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:”ئەبێت ڕۆژێک لە بەر دەم دادگای گەلدا باجی ئەو هەموو نەهامەتیە بدەن کە بەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستانتان هێناوە”
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ماوەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە تا ئێستا هەرێمی کوردستان و عێراق زیانی ٦ ملیار دۆلاریان بەرکەوتووە.
رۆژی ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣-ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیارێکی دەستەی نێوبژیوانی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق لەدژی تورکیا راگیرا و عێراق سکاڵاکەی تورکیای بردەوە و تورکیا بە پێدانی ١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق پابەندکراوە.