هاوردەکردنی سێ جۆر خۆراک قەدەغە کرا



وەزارەتی کستوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند،لەپێناو پاڵپشتی جوتیاران و پاڕێزگاری لەبەروبوومە خۆماڵییەکان هاوردەی پەتاتە و تەماتە و شووتی قەدەگەیە،

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەپێناو پاڵپشتی جوتیاران و پاڕێزگاری لەبەروبوومە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستان ،دوابەدوای نوسراوی داواکاری وەزارەتمان و هەوڵەکانمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ، بەخۆشحاڵیەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزاری ئابوری ،بڕیاڕدرا لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و پەتاتە و شووتی)لەدەروازە و مەرزەکانی سنوری ناوەراست و خوارووی عێراق ،

وەارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات،ئەم هەنگاوە گرنگە وادەکات کەبەردەوامبین لەسەر هەماهەنگی و بەیەکەوە کارکردن بۆ یەکخستنی (ڕۆژنامەی کشتوکاڵی) لەپێناو ڕەخساندنی بەرژەوەندی و سوودی گشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت،هیوادارم جوتیارانی بەڕێزمان سوود لەم بڕیارە وەربگرن و ببێتە مایەی کارئاسانی و ساغبونەوەی بەرهەمەکانیان و دابینکردنی پێویستیەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق .

لەماوەکانی ڕابردوودا، وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی سەرجەم بەرهەمە خۆراکییەکانی لە دەروازە سنووری و مەرزەکانەوە قەدەغەکرد، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر عێراق، کە وەک خۆیان ئاماژەیان پێدابوو، عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکانی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و بەغدا نییە، بەم پێیەش جوتیارانی کورد زەرەرمەند دەبن لە ساغ نەبوونەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان.

بایرن بوخوم ی گۆڵباران کرد و سیتیزن وەستانی نییە
پێت بایرن بوخوم ی گۆڵباران کرد و سیتیزن وەستانی نییە
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
دوات نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
پەیوەنیدر