وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایدهگهیهنێت، لهم هەفتەیەدا بەشی حەوتەمی ئارد و بەشەخۆراکی هەشتەمی مانگانەی هاووڵاتییان دابەشدەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەشەئاردی تازەی هاووڵاتییان دابەشدەكرێت، لیستی ئارد دراوەتە بریکارەکان و دابەشکردنی بەشی حەوتەم لەسەرەتای ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات.
ڕاشیگەیاندووە، ههر لهم هەفتەیەدا بەشەخۆراکی تازە بهسهر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، كە سەبەتەی هەشتەمی بەشەخۆراكە.
وتیشی، “بەشەخۆراکی هەشتەم هێشتا دابەشنەکراوە، بەردەوام ڕۆژانە ماددەکانی خۆراك دەگەنە کۆگاکان و بڕیارە لەم هەفتەیە دابەشبکرێن”.
بهگوێرهی ڕێنماییهكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەر هاووڵاتییەك بڕی 9 كیلۆ ئاردی پێدهدرێت و بۆ بەشەخۆراكیش ماددەكانی (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نۆك و فاسۆلیا) دابەش دەكرێن.