سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵات زۆر بێباكە بەرامبەر فەرمانبەران و مامۆستایان



ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەت لەخراپترین دۆخی هەستكردن بە مەسئولیەتدایە و دەشڵێت: “دەسەڵات زۆر بێباكە بەرامبەر ماف و ئیمتیازی فەرمانبەران و مامۆستایان”.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23/9/2023 لەشاری سلێمانی، لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی گشتی “سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی یەكگرتوو” سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: حكومەت لەخراپترین دۆخی هەستكردن بە مەسئولیەتدایە و ئەمەش كاریگەری زۆری لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان كردووە.

وتیشی، ” حكومەت جگە لەشكستهێنانی لەپرسی دیبلۆماسی و گفتوگۆكاندا، لەبواری پەروەردەشدا گەورەترین شكستی هێناوە، كە بەداخەوە هەستی پێناكەن، چونكە پێشكەوتنی هەر گەل و نەتەوەیەك بەندە بە پەروەردە و فێركردن، كە لەهەرێم فەرامۆش كراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نەوەكانمان لە هەركات زیاتر پێویستیان بە پەروەردە و فێركردنە لە قۆناغی باخچە تاوەكو زانكۆ و جێگەی نیگەرانیمانە، كە دەسەڵات زۆر بێباكە بەرامبەر ماف و ئیمتیازی فەرمانبەران بەگشتی و مامۆستایان بەتایبەتی”.

 

کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەیەک مۆبایلی نوێی خستە بازاڕەوە
پێشت کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەیەک مۆبایلی نوێی خستە بازاڕەوە
لە بەغداوە پێشنیارێك بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت
دواتر لە بەغداوە پێشنیارێك بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت
ەیوەندیدار