وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 10 مانگی ئەمساڵی فرۆشتنی نەوت و نانەوتی ئاشكرادەكات، كە لە 140 ترلیۆن دینار نزیك دەبێتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە 10 مانگی ئەمساڵی 2022دا بودجەی وڵات بەڕێژەی 95.3%ی لە داهاتی فرۆشتنی نەوتەوە بووە و 4.7%ی لە داهاتەكانی دیكەوە بووە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە داهاتی ئەو 10 مانگە گەیشتۆتە نزیكەی 140 ترلیۆن دینار، كە 79.73 ترلیۆن دیناری بۆ خەرجی بەگەڕخستن بووە و تەنها 6 ملیار دینار لە بواری وەبەرهێنان خەرجکراوە.
هاوكات بەپێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای سۆمۆ، تاوەكو 1-12-2022 بە بڕی 107 ملیار و 877 ملیۆن دۆلار نەوت فرۆشراوە و داهاتی نانەوتی 9 ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاشكراشی كردووە، بە بەراورد بە داهاتی ساڵی ڕابردوو داهات بەرێژەی 57% زیادی کردووە، کە ساڵی ڕابردوو تێکڕای داهاتی ئەو 11 مانگە 67 ملیار دۆلار بووە.