وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بانگێشتی ڕوسیای قبوڵکردووە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچەند هەفتەی داهاتوودا بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی ئاماژەی بەوەکردووە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی سێرگی لاڤرۆڤ ، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ٧٨ کۆبووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا ئاسۆی کاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کراوە و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە لایەنی عێراقی کار بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییە پێویستەکان دەکات بۆ سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.
ئەمەش دوای ئەوەی مانگی تەمموزی ڕابردوو، ئێلبروس کورتاشێڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی سەردانی ڕوسیای قبوڵکردووە.
هاوکات، سەردانێکی لەو شێوەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی سەرنجی سەرکردایەتی هەردوو وڵاتن، بەتایبەت پرسە سیاسی و ئابوورییەکان.