سەفین دزەیی: ڕاگرتنی نەوت ٦ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە



بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لە نیویۆرکەوە ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و  باسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان کراوە، ئەمریکاش ئامادەیی دەربڕیوە هاوکاریی بەغدا و ئەنقەرە بکات.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەندامی شاندی عێراق بوو، کە بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەووەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی نیویۆرک-یان کرد.

شاندی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کۆشکی سپی کۆبوونەوە، سەفین دزەیی ڕایگەیاند، ” دەستخۆشیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد کە سەردانی بەغدای کردووە، ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد بەرەو باشتر دەچێت و بەشێک لە گرفتەکانی وەک مووچە چارەسەر بوون، بە ئومێدی ئەوەی کە یاسای بودجەش بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و هەرێمی کوردستانی لە شایستە داراییەکانی سودمەند ببێت.”

لەبارەی دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئادارەوە بەهۆی سکاڵای عێراق لە دادگای نێوبژیوانیی پاریس ڕاگیراوە، سەفین دزەیی ڕایگەیاند، “هەناردەکردنی نەوت هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی کە ئەمریکا گرنگی پێدەدات، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر پرسی نەوت کراوە و ئەمریکا ئامادەیی دەربڕی کە هاوکاربن لە چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.”

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هۆکاری هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان وتی، ” دادگای پاریس لە بڕیارێکی ناوبژیوانی لە بەرژەوەندیی عێراق تورکیای پابەندکرد بەوەی نزیکەی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بداتە عێراق، بەڵام لە ماوەی ئەو شەش مانگەی عێراق هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە دەدات، بە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە نزیکەی شەش ملیار دۆلار زیان بە بودجەی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووە”.

هەروەها سەفین دزەیی ڕایگەیاند، ” تورکیا مەبەستیەتی هەم کەیسی یەکەم کۆتایی پێ بهێنرێت بە نەدانی ئەو بڕە پارەیە و هەم هیچ کەیسێکی دیکەی یاسایی نەوروژێندرێت، بۆ ئەوەی هەردولا لاپەڕەیەکی نوێ لەو بابەتە دەستپێبکەن و  هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەسپێبکاتەوە.”

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ڕوسیا دەکات
پێت سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ڕوسیا دەکات
تورکیا بەم مەرجە هێزەکانی لە سوریا دەکێشێتەوە
دوات تورکیا بەم مەرجە هێزەکانی لە سوریا دەکێشێتەوە
پەیوەنیدر