لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، پێشبینی دابەزینی بەھای١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٥ ھەزار دینار دەکەن، ئەگەر بانکی ناوەندیی هەنگاوەکانی دابەزینی بەهای دۆلار جێبەجێ بکرێن.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی سێ مانگی داهاتووا هەوڵدەدرێت بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ١٤٥ ھەزار دینار دادەبەزێت، بۆ ئەو مەبەستەش بانکی ناوەندیی چەن ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر لەوانە کارئاسانیکردن بۆ حەواڵە و رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی باج ئەنجامدەدرێت.
موعین کازمی ئەوەی خستەڕوو، هەوڵ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەدرێت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی دارایی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان دابەزین و جێبەجێکردنی بەھای ١٠٠ دۆلار بۆ ١٣٢ ھەزار دیناری عێراقی ئەگەرێکی دورە، هاوکات پاش هەڵکشانی بەهای دۆلار لە ماوەی پێشوودا، ماوەی چەند رۆژێکە بەھای دۆلار بەرامبەر دینار لە دابەزیندایە و بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ خوار ١٥٥ ھەزار دینار دابەزیوە.