پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەموو ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە  و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی ڕابردوو تا ڕادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و چەند پەڵە هەورێک لە ناچە شاخاوییەکان دەبینرێت و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.

بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر : ٣٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٧ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٤ پلەی سیلیزی

شێخ باز: پێویستە گفتوگۆی سێقۆڵی بەغدا، ئەنقەرە و هەرێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چڕبکرێتەوە
پێت شێخ باز: پێویستە گفتوگۆی سێقۆڵی بەغدا، ئەنقەرە و هەرێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چڕبکرێتەوە
نرخی نان و سەموون دادەبەزێت
دوات نرخی نان و سەموون دادەبەزێت
پەیوەنیدر