برۆكسل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و لەسەرو هەموویانەوە بەلجیكا و لۆكسمبۆرگ، 18.9 ملیار یورۆی پارەی دەولەَمەندان و ئەو قەوارانەی ڕووسیایان بلۆككردەوە كە بەهۆی جەنگی ئۆكرایناوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
بەپێی ئامارێكی یەكێتی ئەوروپا، بەلجیكا بڕی 3.5 ملیار یورۆی ڕووسیای بلۆككردەوە، پاشان لۆكسمبۆرگ 2.5 ملیار و ئیتاڵیا 2.3 ملیار و ئەڵمانیاش 2.2 ملیار.
بەگوێرەی زانیارییە ڕاگەیەندراوەكان لە 25ی تشرینی دووەمی ڕابردوو، نەمسا و فەرەنسا و ئیسپانیا، هەریەكەیان زیاتر لە ملیارێك یورۆی ڕووسیایان بلۆككردووە.
یەكێتی ئەوروپا كۆمەڵێك سزای بێ پێشینەی بەسەر مۆسكۆدا سەپاند، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە ئۆكراینا.
كۆی گشتی ئەوانەی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، 1.241 تاك و 118 قەوارەی ڕووسین كە ئەژماری بانكییان بلۆككراوە و ڕێگەیان پێنادرێت بچنە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، بەو هۆیەی ڕۆڵییان لە ململانێكانی ئۆكراینادا هەبووە.