محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی لە نیویۆرك لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە، پاڵپشتییەکانی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە و پلانی پەرەپێدان دووپاتکردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی كارەكانی كۆبوونەوەی ٧٨ هەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دیدارێکی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامدا و پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە و دامەزراوەكانی خرایەڕوو.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە رۆڵی رێكخراوەكە كرد لە پاڵپشتیكردنی عێراق و هەوڵەكانی پەرەپێدانی سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵایەتی، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی نوسینگەی سودانی-دا هاتووە.
ئەمینداری نەتەوە یەكگرتووەكان رۆڵی عێراقی بەرز نرخاند لە گرتنەبەری سیاسەتی گفتوگۆ و لێكنزیككردنەوەی تێڕوانینە جیاوازەكان، هاوکات پاڵپشتیی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و پلانی پەرەپێدان خستەڕوو.