سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە ناردنی پارە کردووە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت، پێش کۆتایی ئەمساڵیش دەگەن بە چارەسەری دارایی زیاتر.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە وتارەکەیدا له كۆبوونهوهى كۆمهڵهى گشتى نهتهوه یهكگرتووهكان له نیویۆركى ئهمریكا رایگەیاند، کومەتی فیدراڵی بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی کردووە. هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیی عێراقە و ئەو بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و نیشتمانییانەی بەرامبەر بە هاووڵاتییانی هەمانە، هەمان ئەو بەرپرسیارێتییەیە کە بەرامبەر هاووڵاتیانی پارێزگاکانی باشوور و نێوەڕاست هەمانە.”
وتیشی: لە رێگەی بەرنامە هەمەلایەنەکانمانەوە ئیدارەی باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەموو پارێزگارەکانی تری عێراق بە یەکسانی دەکەین. و حکومەتی عێراق لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێیەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق.
سەبارەت بە ناردنی ٧٠٠ملیار دینارەکە راشیگەیاند، دەستمان بە ناردنی پارەکە کردووە کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، پێش کۆتایی ئەمساڵیش دەگەین بە چارەسەری دارایی زیاتر.
لە بارەی پرۆژە یاسای نەوت و گازیش سودانی دەڵێت:”گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای نەوت و گازیش بەردەوامی هەیە.”