بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، لەکۆی ٤١١ ملیار و ٢٤ ملیۆن و ١٩٦ هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ تا ئێستا بڕی ٢٣٣ ملیار دینار هاتووە و بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت.
دەشلێت، لە ئایندەدا ئەو بڕەی تر کە ماوە کە ب١٧٨ ملیار و ٢٤ ملیۆن و ١٩٦ هەزار دینارە و دەنێرێتە سەرحسابی بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، تائێستا بڕی ٢٣٣ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران هاتووە و دابەشکراوە.