حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادە نەبووە فەرمانبەرانی بە حکومەتی فیدراڵییەوە ببەسترێنەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە مووچەیان پێ دەدرێت. لەلایەکی دیکەشەوە عەبادی بەغدا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نادات.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق باسی لەوەکردووە، هەندێک لایەن لەپێناو ڕازیکردنی جەماوەر و ئەوانەی دەنگیان پێداون هاوڵاتیانی هەرێم لە مافەکانیان بێبەش دەکەن.
وتیشی، پێویستە حکومەتی عێراقی بەشێوەیەکی وردو لەپێناو هاوڵاتیان، نەک بە مەرامی سیاسی، مامەڵە لەگەڵ مووچەی مووجەخۆرانی هەرێمدا بکات.