سێ مووچەی مووچەخۆران دەفەوتێت



وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەڵێت، “سێ‌ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دەمی حووت دایە و ئەگەر ئەمساڵیش نەفەوتێت ٢٠٢٤ سێ مووچە دەفەوتێت و پێویستە مووچەخۆران داوای مافەكانیان بكەن.”

محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “سێ‌ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دەمی حووت دایە و ئەگەر ئەمساڵیش نەفەوتێت ساڵی ٢٠٢٤ سێ مووچەی مووچەخۆران دەفەوتێت و پێویستە مووچەخۆران داوای مافەكانیان بكەن.”

وتیشی، ناڕوونی لە داتای پرسی نەوتی هەرێمدا هەیە و بەغدا داتاكانی لەبەردەستدایە و حكومەتی هەرێم هیچ وەڵامێكی نییە و دەبوو بە داهاتی ناوخۆ و ئەو نەوتەی خۆی دەیفرۆشێت مووچەی بدایە، چونكە كاتێك بە ڕێگەدا دەڕۆیت تانكەری نەوت خەریكە دێتە سەر ئوتۆمبێلەكەت.

وتیشی، “پێش ریفراندۆم هەرێم 100 پلە لە بەغداد بەرزتربووە و ئێستا عێراق هێزی هەیە هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكیشی بۆ یەكڕیزیی لە ناوخۆ نەداوە”.

بۆچی ژاپۆنییەکان ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا ناخۆنەوە
پێت بۆچی ژاپۆنییەکان ئاو لەگەڵ ژەمەکاندا ناخۆنەوە
بانکێکی نوێ کێشەی موچەخۆران چارەسەر دەکات
دوات بانکێکی نوێ کێشەی موچەخۆران چارەسەر دەکات
پەیوەنیدر