ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو قەرزە ٧٠٠ ملیار دینارییەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەدەكرێت بۆ مانگەكانی دواتر لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەشڵێت، “پێویستە لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا حكومەتی هەرێم كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق چارەسەربكات.”
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا كراوە ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەی بۆ ماوەی سێ مانگ دەدرێتە هەرێم لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ڕێوشوێنانەی كە بۆ پێدانی قەرزەكە لەم مانگەدا دەگیرێتەبەر بۆ مانگەكانی دواتر پێویست نابێت، بەڵام پێویستە هەرێم لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا كێشەكانی لەگەڵ بەغدا چارەسەربكات.