سروە محەمەد: هەفتەی داهاتوو پێنج هەزار پاسپۆرت دەگاتە سلێمانی



ئەندمایكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە سلێمانی چارەسەرکراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ هەزار و ٦٠٠ دەفتەری پاسپۆرتی خام گەیشتوەتە شارەکە و هەفتەت داهاتوو پێنج هەزاری دیکەش دەگات.

سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند دوای نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لەبەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ڕەگەزنامە لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەغدا کۆبوینەوە و کێشەکە چارەسەرکرا و ئەمڕۆش سێ هەزار و ٦٠٠ دەفتەری پاسپۆرتی خام گەیشتوتە سلیێمانی و هەفتەی داهاتووش پێنج هەزاری دیکە دەگات.

وتیشی: لەهەوڵداین لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆەوە چارەسەری ١٩ تۆماری قەیدی کاتی ڕەگەزنامەی هاووڵاتیاین و ئەنفالکراوان چارەسەربکەینکە بەپێی بڕیاری ژمارە ٧٧ی ساڵی ١٩٩٤ ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئەو تۆمارانە دانراون بۆ ئەو هاوڵاتیانەی نەیانتوانیوە لەو ساڵانەدا سەردانی ناوچەکانی عێراق بکەن بۆ ریکارە یاساییەکانی رەگەزنامەکانیان.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت:” لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ڕەگەزنامە لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق باسیان لەچارەسەری ئەو گرفتە کردوە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی هەرێم ماوەیەکی زۆرە مامەڵەکانی کارتی نیشتیمانیان تەواوکردوە و تائیستا بۆیان نەگەڕاوتەوە”.

ڕۆبۆتیک بۆ بەهاناوەچوون لەکاتی کارەساتەکان دروست دەکرێت
پێت ڕۆبۆتیک بۆ بەهاناوەچوون لەکاتی کارەساتەکان دروست دەکرێت
هۆشدارییەک لە سودانییەوە بۆ تورکیا و ئێران
دوات هۆشدارییەک لە سودانییەوە بۆ تورکیا و ئێران
پەیوەنیدر