سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێگە نادەن عێراق ببێتە ناوچەیەک بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و ھێرشکردنەسەر عێراقیش لە لایەن تورکیاوە رەتدەکەنەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی رایگەیاندووە کە ھێرشکردنەسەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە رەتدەکاتەوە و سەروەری خاکی وڵاتەکەشی جێگەی گفتوگۆ لەسەرکردن نییە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت:” رێگەنادەن خاکی عێراق لە دژی وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێنرێت بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا لەگەڵ تورکیا و ئێران گفتوگۆ دەکەن بەمەبەستی پێکھێنانی لیژنەی ئەمنی ھاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان.
ئەو قسانەی سودانی لە کاتێکدایە رۆژی 18ی ئەم مانگە تورکیا هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و سێ دژەتیرۆری یەکێتی شەهید بوون و سیانی دیکەش برینداربوون.