عێراق ناوی ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان پڕكردۆتەوە ڕادەگەیەنێت





 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق ناوی ئەو كەسانەی فۆڕمی دامەزراندنیان بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردن پركردۆتەوە ڕادەگەیەنێت و دامەزراندنەكەش لەڕێگەی تیروپشكەوەیە و بەرپرسێكی كۆمسیۆن دەڵێت: “250 هەزار كەس دادەمەزرێنین”.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی ڕۆژنامەوانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە مانگی تشرینی یەكەم تیروپشك بۆ وەرگرتنی كارمەندانی دەنگدانی كۆمیسیۆن دەكەن، كە ژمارەیان 250 هەزار كارمەندە و بەشێوەی گرێبەست وەردەگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە، “بۆ هەر ناوەندێكی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، پێنج كارمەندمان دەوێت و بۆ هەر وێستگەیەكیش كارمەندێك بەڕێوەبەری دەبێت.”

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 18ی كانوونی یەكەمی 2023 لە 15 پارێزگا ئەنجام دەدرێت.

دوو ڕۆژ پشوو لە عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت دوو ڕۆژ پشوو لە عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
بەشەخۆراكی نزیكەی 150 هەزار كەس بڕا
دوات بەشەخۆراكی نزیكەی 150 هەزار كەس بڕا
پەیوەنیدر