ئەردۆغان بەهۆی پەكەكەوە گلەیی لە ئەوروپا دەكات



ڕەجەب تەیب ئەۆدۆغان سەرۆكی توركیا، وڵاتانی ئەوروپا بە “پێشكەشكردنی پشتیوانی كراوە بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستییەكان” تۆمەتبار دەكات، وەك ئاماژەكردنێك بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان كە ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنی لەدژی بەرپاكردووە لە ناوچەكانی باكووری عیراق و سوریا.

تۆڕی “ئێم ئێس ئێن”ی ئەمریكايى لە زاری ئەردۆغانەوە بڵاویكردەوە:”توركیا لە دووەمین جەنگی جیهانەوە پشتی ئەوروپای گرتووە، بەڵام بەداخەوە ئەوروپا ئێمەی بە تەنیا جێهێشتووە، تا ڕووبەڕووی تیرۆر ببینەوە كە هەڕەشەی لەسەر یەكێتی خاكی وڵاتەكەمان دروستكردووە”.

بە وتەی سەرۆكی توركیا:”بەڕەچاوكردنی ئەو پشتیوانییە ئاشكرا و نهێنیانەی وڵاتانی ئەوروپا پێشكەش بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی دەكەن، قورسە بیر لە ئایندەیەكی هاوبەش بكەینەوە”، وەك ئاماژەكردن بۆ پاشەكشەكردنی وڵاتەكەی لە هاوپەیمانی ئەوروپایی.

ئەم لێدوانانەی ئەردۆغان هاوكاتن لەگەڵ نزیكبوونەوەی نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ لەبارەی قەیرانی دانەوێڵەی ڕووسی و ئۆكرانی، لەگەڵ ئەو ڕەخانەی ڕووبەڕووی ولاتەكە دەكرێنەوە بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی لە نێو عیراق و سوریا كە وای لە یۆنانیش كردووە هەڕەشە لە ئەنقەرە بكات بەو پێیەی “مەترسى لەسەر ئاسایشی دراوسێكانی بە یۆنانەوە دروست دەكات”.

خوشكەزایەكی خامنەیی بە سێ‌ ساڵ زیندانی سزادرا
پێت خوشكەزایەكی خامنەیی بە سێ‌ ساڵ زیندانی سزادرا
پرۆژەی گۆڕینی بۆری ئیفراز3 لە هەولێر دەستپێدەكات
دوات پرۆژەی گۆڕینی بۆری ئیفراز3 لە هەولێر دەستپێدەكات
پەیوەنیدر