لە بازیان كەسێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا



 

لە شارۆچكەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ھاووڵاتییەك لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا بە دەسترێژی گوللـە كورژرا.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەكی تەمەن 50 ساڵ لە شارۆچكەی بازیان لە بەردەم ماڵەكەی بە دەستڕێژی گوللە كوژراوە، كە لە ناو ئۆتۆمبێلێكەوە چەند كەسێك تەقەیان لێ‌ كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییە خەڵكی دەورووبەری پارێزگای ھەولێرە و ماوەی چەند ساڵێكە بەھۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە ھاتۆتە بازیان.

ئاشكراشی كردووە، تۆمەتبارەكان دوای ئەنجامدانی تاوانەكە بۆ شوێنێكی نادیار ھەڵھاتوون و دەستگیرنەكراون، بەڵام لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە و تواندراوە ئەو ئۆتۆمبێلە بناسرێتەوە، كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە.

بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پێت بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
تاڵەبانی لەسەر بۆردومانی فڕۆكەخانەی عەربەت سكاڵا تۆماردەكات
دوات تاڵەبانی لەسەر بۆردومانی فڕۆكەخانەی عەربەت سكاڵا تۆماردەكات
پەیوەندیدار