دوای بەرزبوونەوەیەکی کاتیی، جارێکی دیکە بەهای دراوی تورکی دابەزی و 100 دۆلار گەیشتەوە سەروو دوو هەزار و 700 لیرە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە دوو هەزار و 702 لیرەی تورکی.
هەرچەندە کۆتایی مانگی ڕابردوو بە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودەوە بەهای لیرە بەرزبوونەوەیەکی ڕێژەیی بەخۆوە بینی، بەڵام سەرلەنوێ بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کردەوە و ئەمڕۆش یەك دۆلار بەربەستی 27 لیرەی شکاند.
لاوازی سیاسەتی ئابووری و دارایی حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و هەڵکشانی بەرچاوی هەڵاوسان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە کردووە.