سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پەیامیان بڵاوکردەوە



بەبۆنەی ٥٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە یەکێتی زانایان

نێچیرڤان بارزانی له‌ يادى په‌نجا و سێ ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆك و مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و ته‌واوى ئه‌ندامانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان دەکات و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆڵ و خه‌بات و تێكۆشانى مامۆستايان و زانايانى ئايينى و يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان له‌ سه‌رده‌مى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌مكاريدا، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و كاريگه‌رييان له‌ ئێستاى ئازادى و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و هه‌وڵ و كۆششيان له‌پێناو پاراستنى مافه‌كانى زانايانى ئايينيدا، به‌رز و به‌ ڕێزه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنين.

باسی لەوەکردووە، مامۆستايان و زانايانى ئايينى، ڕۆڵێكى كارا له‌ بره‌ودان به‌ گيانى ته‌بايى و لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى وتارى ڕق و تيرۆر و توندڕه‌وى و پاراستنى به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان ده‌گێڕن، ئه‌ركێكى پيرۆز له‌ گه‌ياندنى په‌يامى چاكه‌خوازى و ميانڕه‌وى و نيشتمانپه‌روه‌رى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆيه‌ وه‌ك هه‌ميشه‌ ده‌ستخۆشى و پشتگيرييان لێده‌كه‌ين، جه‌خت له‌ پاراستنى مافه‌كانيان و باشتركردنى گوزرانيان ده‌كه‌ينه‌وه‌.

هاوکات بەهەمان بۆنەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادیی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات و دەڵێت، “ئومێدەوارم بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

سەرلەنوێ بەهای لیرەی تورکی دابەزی
پێت سەرلەنوێ بەهای لیرەی تورکی دابەزی
نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
دوات نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
پەیوەنیدر