نرخی نەوت و زێڕ دابەزی



بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمریکا بۆ کەمنەکردنەوەی ڕێژەی سوود بەهای دۆلاری بەرزکردەوە و بەو هۆیەشەوە نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بانکی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاری دا گۆڕانکاریی لە ڕێژەی سووددا نەکات، نرخی زێڕ و نەوت دەستیان بە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بۆ هەزار و 924 دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا دوێنی نرخەکەی بۆ سەروو هەزاز و 947 دۆلار بەرزبووەوە.

هاوکات نەوتیش دابەزینی گەورەی تۆمار کرد و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 92 دۆلار و 32 سەنت دابەزی و نەوتی ئەمریکیش بە 88 دۆلار و 44 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پەیامیان بڵاوکردەوە
پێت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پەیامیان بڵاوکردەوە
لە هەولێر ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکرێت
دوات لە هەولێر ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکرێت
پەیوەنیدر