لە پێناو كەمكردنەوەی مەترسی ڕوودان و ڕێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەك ڕێكخرا وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە تێیدا هاتووە، لە پێناوكەمكردنەوەی مەترسی ڕوودان و ڕێگرتن لە دروستبوونی لافاو و چارەسەركردنی هۆكارەكانی دروستبوونی لافاو لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ و ئامادەكاری لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە، كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجامدرا.
لەكۆبوونەوەكەدا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردران لە ئامادەباشی تەواودابن بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێكی نەخوازراوی گۆڕانی كەشوهەوا و وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ و چارەسەركردنی هەموو ئەو گرفت و كێشانەی كە دەبنە هۆكار و مەترسی بۆ دروستبوونی لافاو.