زانکۆی سلێمانی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.
زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ڕیزبەندی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە لەسەر بنەماکانی (توێژینەوە، نوێکاریی و داهێنان، کاری پێکەوەیی) ئەنجامدراوە، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێناوە.
لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی ڕیزبەندیکردنەکەی سیماگۆ، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پێشەنگە، بەجۆرێک لە بواری پزیشکی گشتی و ئەندازیاریی لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، هەروەها لە بواری کیمیا و پزیشکی ددان دووەمی وڵاتەکەیە، لە بواری زانستیش سێهەمە، ئەمە جگە لەوەی لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری ١٢ هەمینی عێراقە.